ناسا: وەحشەكان لە گەردوون خۆیان حەشار داوە

:: AM:09:53:09/01/2017 ‌

زانایانی گەردوونناسی، بوونی دوو كونی ڕەشی زۆر گەورەیان لە دواوەی ئەستێرەیەكی دووكەڵاوی دۆزیوەتەوە لە بەشی دواوەی گەردوون، ئەوان دەڵێن ناتوانرێ ئەو دوو كونە بكرێنە ئامانج و بوەستێنرێن، بۆیە بە وەحشی گەردوون ناویان بردوون.

ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا "ناسا" بڵاوی كردەوە، كە توانیویانە بە وردی چاودێری ئەو دوو كونە ڕەشەی گەردوون بكەن كە دەكەوێتە نێوان دوو هەسارەی گەردوون.

زانایان لە زانكۆی دۆرهام و ساوسامبتۆنی بەریتانیا داتا و زانیارییەكانی ناسایان شی كردەوە و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەو دوو كونە ڕەشە هاوشێوەی ورچێكی گەورەن، بۆیە ناویان ناوە "وەحشە شاراوەكان".

بەگوێرەی داتاكان، یەكێك لەو كونە ڕەشانە 38 ملیۆن ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و ئەوەی تریش 170 ملیۆن ساڵی تیشكی دەبێت.

ئەو كونانە هێزی كێشكردنی تەواو بێ هاوتایان هەیە و تەواوی شتەكان بۆ خۆی كێش دەكات و ڕەشییەكەی زۆر چڕە، دەكرێ ببێتە بنەمایەك بۆ گەیشتن بە زانیاری و نهێنی تری گەردوون و زانایانیش بەردەوامن و بە چڕی بەدوای نهێنی تری گەردوون دەگەڕێن، پێشتریش بڵاویان كردەوە كە ڕەنگە ئەمساڵ مرۆڤ بتوانێ پێوەندی لەگەڵا بوونەوەرەكانی ئاسمان ببەستێت.

سەرچاوە/سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د