ژاپۆنییەكان بەم شێوەیە پێشوازی لە جەژنی سەری ساڵ دەكەن

:: AM:10:22:09/01/2017 ‌

گرووپێكی ئاینی لە وڵاتی ژاپۆن، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە، هەستان بە گێڕانی رێوڕەسمەكانی خۆیان بە شێوازە تایبەت و جیاوازەكەیان.

وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، رێوڕەسمەكەی ئەو كەسانە، بریتییە لە چوونیان بۆ ناو ئاوێك بە جلی ژێرەوە و دانانی بەفریش لەگەڵ خۆیان لەناو ئاوەكەدا، ئەمەش لە كاتێكدا كە پلەی گەرمی لەو شوێنەدا پێنج پلە لەژێر سفر بوو.

جێی ئاماژەیە، ئەو رێوڕەسمە یەكێكە لە رێوڕەسمە ئاینییە دێرینەكانی ژاپۆنییەكان، كە بە درێژایی ساڵانێكی زۆرە ئەنجام دەدرێت و تا ئێستەش ژمارەیەك خەڵك لەسەری بەردەوامن و ئەنجامی دەدەن.

سەرچاوە: سپوتنیك














وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی