زۆرێك لە بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، پشت بە تۆڕی ئینتەرنێتی "وای فای" دەبەستن بۆ ئەوەی لە ڕێی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەوە پێوەندی بێ بەرامبەر ئەنجام بدەن، بەڵام ئێستە خزمەتگوزارییەكی جیاواز دەركەوتووە كە هەمووان دەتوانن بە ئینتەرنێتەوە پێوەست بن و بە ئارەزووی خۆتان سەیری ڤیدیۆ بكەن و بابەت بخوێننەوە و سەیری وێنەكان بكەن، ئەمەش لە ڕێی "Data Packages" دەبێ، كە لەلایەن كۆمپانیاكانی پێوەندیكردنەوە دابین كراوە و دەتوانن بە شێوەی مانگانە هاوبەشایەتی ئەو خزمەتگوزارییە بكەن.
زۆربەی كات لە شوێنە گشتییەكان یان دوورە دەستەكان ئەگەر ئینتەرنێتیشت لا بێ، ناتوانی بەهۆی نەبوونی سیگناڵ پێوەست بیت بە ئینتەرنێتەوە، بەڵام ئەمە لە تەواوی ئەم كێشانە ڕزگارت دەكات و دەتوانی بە ئاسانی بە ئینتەرنێتەوە پێوەست ببن و كارەكانتان بێ بەرامبەر ڕایی بكەن.
چۆنیەتیی وەرگرتنی ئەم خزمەتگوزارییە
لەو كاتەی ئاپی فەیسبووك لە ئایفۆن یان ئایپاد دەكەیتەوە، لیستی بژاردەكان هەڵدەبژێریت، تەواوی خزمەتگوزارییەكانی فەیسبووكی تێدا خراوەتە ڕوو، كاتێك بژاردەكان هاتن لیستی Explore هەڵبژێرەوە و لەوێوەش فەرمانی "Find Wi-Fi" هەڵبژێرن.
كاتێك كلیك لەسەر ئەو فرمانە دەكەین، نەخشەیەكمان بۆ دەكرێتەوە و شوێنی تۆ بە خاڵێكی شین پێشان دەدا و تۆڕەكانی وای فای بێ بەرامبەریش دەدۆزێتەوە و نزیكترینیانت بۆ دیاری دەكات. ئەو فرمانە لەگەڵ گووگڵ ماپ هاوبەشایەتی كردووە و لەسەر نەخشە بە تەواوی نزیكترین خاڵی وای فای بێ بەرامبەرت بۆ دەدۆزێتەوە و دەتوانێ بە ئینتەرنێتەوە كۆنێكت ببیت.
سەرچاوە/سكانی نیوز.