گۆرانیبێژى لاوى كورد عەمار کوفی له پێگه‌ى تایبه‌تى ئاواز دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "قسمه" بڵاو کردەوە.
ئەم بەرهەمەی عەمار کوفی، خۆشناو تیللۆ تێکستەکەی نوسیوە و هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، یەحیا موجی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، ئەیهاب نەبیل میکسی کردووە.
هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر، کە خۆشی ئاوازی گۆرانییەکەی عەمار کوفیی داناوە، لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپی گۆرانییەکەی بڵاو کردووەتەوە، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى به‌رهه‌كانى تر‌ى عه‌مار كوفى كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه.
عەمار کوفی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان، بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی "عەرەب ئایدڵ" زیاتر ناسرا، بە کوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، هه‌رودارێكى زۆرى هه‌یه، زیاتر گۆرانى هونه‌رمه‌ندان ده‌ڵێته‌وه، ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیرى ئاوازدارنه ده‌رده‌كه‌وێت، تاكو ئێسته‌یش ڕوون نییه كه بووه به یه‌كێك به قووتابیه‌كانى یاخود ته‌نها بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێك پێكه‌وه‌ن.