كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی كادیلاك له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2020ی له پێشانگاكانیدا نمایش كرد كه جوانییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كادیلاك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی كادیلاك بۆ سه‌ره‌تاكانی مانگی حوزه‌یران، نوێترین به‌رهه‌می نمایش كرد له پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆتۆمبێل كه جوانی ئۆتۆمبێله‌كه دنیای سه‌رسام كرد.
كۆمپانیاكه له رووی پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كادیلاك له جۆری "Cadillac CT5‑V"ه كه زۆر شێوازێكی جوانی هه‌یه و دیزاینێكی ناوازه‌ی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام تا ئێسته هێزی ئاشكرا نه‌كراوه.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه تا ئێسته له‌باره‌ی نرخ و بڵاوبوونه‌وه‌ی به دنیادا ئاشكرا نه‌كراوه، چونكه كۆمپانیای كادیلاك سه‌ره‌تا به‌رهه‌مه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ته‌نیا دیزاینه‌كه‌یه‌تی.