كۆمپانیای ئه‌پڵ له كۆنفرانسێكدا نوێترین كۆمپیوته‌ری جۆری "كه‌یس و مۆنیته‌ر"ی نمایش كرد كه به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی بێ كه هه‌یه‌تی به‌هێزترین كۆمپیوته‌ره له دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌پڵ دوێنێ شه‌و له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه و سیستمی نوێی به‌رهه‌مه‌كانی ڕاگه‌یاند، له‌ناویاندا كۆمپیوته‌رێكی ناوازه و به‌هێز بوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌پڵ گوتویه‌تی، ئه‌مه به‌هێزترین به‌رهه‌می كۆمپیوته‌ره له دنیادا.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م كۆمپیوته‌ره توانای هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا كار بكات، چونكه كۆڕای هه‌شتی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ ڕامی 64 گێگابایت، جگه له‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و گه‌وره‌ی كه وێنه‌كان به‌جوانترین كوالێتی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته چوار هه‌زار و 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.