ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی ڤۆكسواگن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه تاقی كرایه‌وه، سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌كاندا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی پێ درا كه پێشبڕكێ ئه‌نجام بدات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌كات له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی ڤۆكسواگن و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڤۆكسواگن ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه كه تایبه‌ته به پێشبڕكی، دوای ئه‌وه‌ی له پێشبڕكێی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی "نوربورگین"دا به‌شداری كرد تونای ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو بشكێنێت كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی چینییه‌وه تۆمار كرابوو له ساڵی 2017دا.
ژماره پێوانییه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڤۆكسواگن بریتییه له شه‌ش خوله‌ك و پێنج چركه كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات شاره‌زایان به خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ژماری بكه‌ن له دنیادا، به‌مه‌یش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.