"دالیا خه‌لیل" هونه‌رمه‌ندی لبنانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی له دوا ئه‌لبوومی فۆتۆگرافیی خۆی بڵاو كرده‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ڵای زۆری نایه‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده لبنانییه، له‌لایه‌ن "زۆبیان سه‌عد" فۆتۆگرافه‌ری ناسراوی وڵاته‌كه‌ی، وێنه‌كانی بۆ گیراوه، به‌ڵام هێشتا ته‌واوی ئه‌ولبوومه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه. فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ش له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی، چاوه‌ڕێ سوپرایز بن له دالیاوه.
دالیا به ستایلی "Jumpsuit" جلی له‌به‌ر كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئه‌و ستایله داپۆشراوه، ئه‌و به جلێكی ته‌نك، جوانیی خۆی به ته‌واوی ئاشكرا كردووه و به ورووژێنه‌ر له‌لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
دالیا خه‌لیل (28 ساڵ)، سه‌ماكار و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی ناسراوه له لبنان، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2007 ده‌ركه‌وتووه، له چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی و 15 دراما به‌شداری كردووه، به‌ڵام هێشتا ناوبانگه‌كه‌ی جگه له وڵاتی خۆی به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه. ساڵی 2012 وه‌ك باشترین هونه‌رمه‌ندی تازه‌پێگه‌یشتووی عه‌ره‌ب خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو وێنانەی کە "زۆبیان سەعد" بۆی گرتووە، هێشتا زۆربەی وێنەکان بڵاو نەکراونەتەوە.