خاڵی سەر ڕووخسار مەترسیدارە

:: AM:11:59:09/01/2017 ‌

خاڵی سەر ڕووخساری ئافرەتان بە یەكێك لە نیشانەكانی جوانی و سەرنجڕاكێشی ئافرەتان بە تایبەتی دادەنرێ، بەڵام ئەو نیعمەتەی جوانییە دەگۆڕێت بۆ نیقمەت كاتێك ئەو خاڵە پیس بێت، خاڵەكان ئەگەر بە ڕەنگی جەستە بن و لە پێستی جەستە بەرزتر ببنەوە، ئەوە بەشێكی هۆكارەكەی بۆ ڕەگەز و قۆناغی تەمەن دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پزیشكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەو خاڵانە كە هاوشێوەی ڕەنگی پێستن، دواتر دەگۆڕێن بۆ خانەیەكی بەرپرس لە ڕەنگ و دەردانی ڕەنگی پێست، ئەمەش سەرەنجام كێشەی تەندروستی بۆ پێست بە تایبەتی دروست دەكات. د. ئەحمەد خەتیب پسپۆڕی پێست و توێژەر لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێ، پێویستە ئەوانەی خاڵی زۆری لەم شێوەیەیان هەیە، سەردانی پزیشك بكەن تا دڵنیا ببنەوە لەوەی خانەی شێرپەنجەیی نین.

ئەو پزیشكە دەڵێ خاڵ دوو جۆری هەیە، یەكێكیان ئەوانەن كە لەگەڵ هاتنە دنیای مرۆڤەوە لەسەر ڕووخسار و پێستی مرۆڤ بوونیان هەیە، هەندێكی تریش هەن دوای هاتنە دنیای منداڵ دروست دەبن، ئەوەی دووەمیان ئەگەری پیسبوون و مەترسیداربوونی زۆرە.

پزیشكەكە ڕوونی كردووەتەوە، خاڵەكان ئەگەر لە شەش ملیم گەورەتر و ناڕێكخراو و ڕەنگی ڕەش و قاوەیی بوون و شێوەیان گۆڕا، ئەوە پێویستە بە پەلە سەردانی پزیشك بكەن و پشكنینی ورد بە ئامێری دێرماسكۆب یان بینینی پێست بكەن، بۆ ئەوەی لە پیسی و مەترسیداری خاڵەكان دڵنیا ببنەوە.

جێی باسە پزیشكان ڕێنوێنیمان دەكەن كە لە ئەگەری گۆڕینی قەبارە و شێوەی خاڵدا وریا بن، چونكە ڕەنگە خاڵەكان ببن بە خانەی شێرپەنجەیی و گرێ دروست بكەن و سەرەنجام ژیانتان بخەنە مەترسییەوە.

سەرچاوە/العربیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د