له ماوه‌ی دوو ڕۆژی سه‌ره‌تای نمایشكردنی فیلمی په‌یكه‌ری دڵدا، توانی پێنج هه‌زار بینه‌ری له سینه‌ماكانی كوردستان هه‌بوو و به‌مه‌ش ڕیكۆردێكی سینه‌مایی كوردی تۆمار كرد.
له ڕێی هه‌ژماری فه‌رمیی "فیلمی په‌یكه‌ری دڵ" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئامه‌ژه‌ی پێ دراوه، له ماوه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا فیلمه‌كه زیاتر له پێنج هه‌زار بلیتی لێ فرۆسراوه و بینراوه، ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی مه‌زنه بۆ سینه‌مای كوردی، له كاتێكدا ساڵانێكی زۆره فیلمی كوردی به‌و شێوه‌یه پێشوازیی لێ نه‌كراوه.
ئه‌م فیلمه به‌هۆی به‌شداریكردنی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی كورده‌وه به‌و شێوه‌یه توانی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو ببێته‌وه، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵوێسته و لە فیلمەكەدا پێنج گۆرانی دەڵێت، كە هونەرمەندی گەورەی كورد " زیاد ئەسعەد " گۆرانییەكانی ئامادە كردوون .
هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ " نارین ئالان " ڕۆڵی سەرەكی لە پەیكەری دڵدا دەبینێت ، نارین خەڵكی سلێمانییە، هەڵگری پاسپۆرتی سوێدییە و لە دوبەی نیشتەجێیە ، ڕۆڵی (نارین) كارەكتەری كچێكی دەوڵەمەند دەگێڕێتەوە كە حەز لە كوڕێك دەكات، بەڵام باوكی ڕازی نابێت و بە زۆر دەیدات بەشوو، دواتر لە لایەن مێردەكەی و باوكییەوە زۆر ئازار دەدرێت.
فیلمی په‌یكه‌ری دڵ، له سیناریۆی لوقمان سوخنده‌ره و له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووفه، چیرۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵاوه نووسراوه، باهۆز نه‌سره‌دین و به‌ختیار فه‌تاح پڕۆدیوسه‌ری فیلمه‌كه‌ن، له به‌رهه‌مهێنانی میترۆنۆم پڕۆده‌كشن و كام پڕۆده‌كشنه و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تری ناسراوی كورد به‌شدارییان تێیدا كردووه.