هەولێر.. كۆڕێك لەبارەی ئەدەبی كوردی لە ئیلام و كرماشان بەڕێوە دەچێت

:: PM:12:13:09/01/2017 ‌

یەكێتیی نووسەرانی كورد- لقی هەولێر، هەڵدەستێت بە رێكخستنی كۆڕێك بۆ شەریف فەلاح لەبارەی پێگەی ئەدەبی كوردی لە ئیلام و كرماشان.

بەگوێرەی ئاگەدارییەك كە یەكێتیی نووسەران لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە كۆڕەكە سەعات چواری ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، رێكەوتی 12ی كانوونی دووەم/ یەنایەر بەڕێوە بچێت.

لە ئاگەدارییەكەی یەكێتیی نووسەران ئاماژە بەوەش دراوە كە كۆڕەكە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لە ماڵی نووسەران بەڕێوە دەچێت.




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی