ئه‌وروپا یاسای پێدانی ڤیزای شینگن هه‌موار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دادی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پلانی گۆڕانكاری و هه‌مواری یاسای پێدانی ڤیزای وڵاتانی ئه‌وروپایان به‌ هاووڵاتییانی وڵاتانی جیهان ده‌ركردووه‌، به‌ ئامانجی باشتر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ردانكه‌رانی شه‌رعی بۆ ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڕێگریكردن له‌ هاتنی كۆچبه‌ران له‌ ڕێی ڤیزاوه‌.

هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش ئاماژه‌یان داوه‌، هه‌موار و گۆڕانكارییه‌كانی یاسای پێدانی ڤیزای وڵاتانی ئه‌وروپا پێویسته‌ به‌ خێرایی كاری له‌سه‌ر بكرێ، تا ڕێوشوێنه‌كان توندتر بكرێن و سه‌ردانكه‌ری ئاسایی له‌ كۆچبه‌ران جیا بكرێنه‌وه‌، كه‌ ڤیزا ده‌گه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، هه‌مواره‌ نوێكه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌ش مانگ به‌ر له‌ واده‌ی گه‌شتكردن داوای وه‌رگرتنی ڤیزا پێشكه‌ش بكرێ و له‌ واده‌یه‌ك ڤیزا به‌ داواكه‌ر بدرێ كه‌ 15 ڕۆژ تێنه‌په‌ڕی بێت بۆ هاتن و گه‌شته‌كه‌ی، جیا له‌وه‌یش پێویسته‌ واژووی ئه‌لیكترۆنیش له‌ داواكاران وه‌ربگیرێت.

جیا له‌وانه‌ باجی پێدانی ڤیزا بۆ 80 یۆرۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، له‌ هه‌مواره‌كه‌ ڕێیه‌كی گونجاویش ده‌دۆزرێته‌وه‌، بۆ پێدانی ڤیزا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ تۆمار و پێشینه‌ی زۆریان هه‌یه‌ له‌ وه‌رگرتنی ڤیزا و هاتوچۆكردن بۆ ئه‌وروپا.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:07:05:07/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌