لەنجە لە لەندەن كۆنسێرت دەكات

:: PM:01:21:09/01/2017 ‌

خانمە گۆرانیبێژ لەنجە عەلی، لە كۆتاكانی مانگی داهاتوو لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز دەكات.

لەنجە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، پۆستەری رێكلامی كۆنسێرتەكەی بڵاو كردووەتەوە و لەگەڵیشیدا نووسیویەتی: "بۆ یەكەم جار لە لەندەن لەگەڵتان دەبین".

بڕیار وایە كۆنسێرتەكەی لەنجە بە سەرپەرشتیی ئەرژەنگ سەیفی زادە لە رێكەوتی 26ی شوبات/ فێبرایەری داهاتوو، لەم ناونیشانەدا بەڕێوە بچێت: Selby Center- Selby Road- N17 8LI.

لەنجە عەلی چەند ساڵێكە لە بەریتانیا دەژی، چەند جارێك بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرت و ئاهەنگگێڕان گەڕاوەتەوە كوردستان، ژمارەیەك كلیپ و گۆرانی بڵاو كردووەتەوە.




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی