عەزیز وەیسی گۆرانییە نوێیەکەی بڵاو کردەوە

:: PM:04:41:07/06/2019 ‌
گۆرانیبێژی ناودارى ڕۆژهەڵاتی كوردستان، عەزیز وەیسی لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە زاراوەی کرمانجی بڵاو کردەوە.

"لێ یارێ" نوێترین بەرهەمی ئەم هونەرمەندەیە کە گۆرانییەکە بە زاراوەی کرمانجی و بە شێوەیەکی شاد گوتوویەتییەوە، کاری ئەرێنجی ئەم  بەرهەمە لەلایەن عەتابەگ بایرامییەوە کراوە، تێکستەکەی بەهمەن مەندە نوسیوویەتی، لەلایەن عەلی کلارەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی 1968 له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گۆرانی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندان کلیپ و ئەلبوومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.


وشە - محەمەد میران