له سه‌ده‌ی رابردوودا كتێبخانه‌ی كوردی جگه له ژانره‌كانی شیعر، چیرۆك، هه‌ندێ بابه‌تی فۆلكلۆری و داستان، خاڵی بوو له بابه‌تی زانستی و مه‌عریفی و هزری په‌روه‌رده‌یی. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ده‌یان پسپۆڕی جۆراوجۆر له زۆربه‌ی بواره‌كاندا هه‌ن، وه‌لێ به‌داخه‌وه زۆربه‌یان له بواره‌كانی خۆیاندا نه‌یانده‌نووسی، بۆ نموونه ئابووری، بازرگانی، زانستی، په‌روه‌رده‌یی، پیشه‌سازی، هونه‌ریی.. هتد و روویان له شیعر و ئه‌ده‌بیات كردبوو. بۆیه كتێبخانه‌ی كوردی له‌و رووه‌وه زۆر هه‌ژار بوو.
ڕاستییه‌كه‌ی ژانره ئه‌ده‌بی و كولتوورییه‌كان ته‌نیا ئه‌وانه نین كه ئاماژه‌مان پێ كردن، ئه‌وه‌تا چیرۆكنووس و رۆماننووسی ئه‌مه‌ریكی "جه‌نیفه‌ر چه‌یس" كاتێ كتێبێك له‌باره‌ی سووتانی ده‌سئه‌نقه‌ست ده‌نووسێت به‌ناوی "سووتانی مردوو"، كه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن كتێبه‌كه‌ت ده‌چێته ژێر چ ژانرێكی ئه‌ده‌بییه‌وه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "سووتانی مردوو". كه‌واته ژانره‌كان به‌ته‌نیا تاپۆ نه‌كراون بۆ شیعر و چیرۆك. به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و بوارانه‌یش ده‌گرنه‌وه كه له‌ژێر چه‌تری كولتووردا كۆ ده‌بنه‌وه و خزمه‌ت به كولتوور ده‌كه‌ن.
خۆشبه‌ختانه رۆژ به‌ڕۆژ كتێبخانه‌ی كوردی له بواره جیاجیاكاندا له گه‌شه‌كردندایه و خه‌ریكه هه‌ندێ له كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی پڕ ده‌كه‌نه‌وه كه گرنگترینیان بواری په‌روه‌رده‌یه.
لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر پسپۆڕێكی ده‌گمه‌نی بواری په‌روه‌رده و منداڵ، ئه‌ویش نووسه‌ر و مامۆستا "فایه‌ق سه‌عید". ئه‌م پسپۆڕه به هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رده‌وامی خۆی توانیویه‌تی به چه‌ندان كتێبی په‌روه‌رده‌یی ناوازه، ئه‌نجامدانی ده‌یان كۆڕ و سیمینار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دانانی پلان و پڕۆژه و بیرۆكه‌ی به سوود بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌رده و فێركردن و گه‌شه‌كردنی هزری منداڵ، كه‌لێنێكی زۆر باش له كتێبخانه‌ی كوردی پڕ بكاته‌وه.
مامۆستا فایه‌ق ره‌نگه لای هه‌ندێ رۆشنبیر ناسراو بێت، وه‌لێ دڵنیام 1%ی مامۆستایانی كوردستان ناویشیان نه‌بیستووه، بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی و هه‌وڵه‌كانی له‌و بواره و چمكێكیش له كار و چالاكی و چاپ و بڵاوكراوه‌كانی بخه‌ینه روو تا نووسه‌ران و مامۆستایانی پسپۆڕی بواری په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان سوودمهندبن لێی.
ناوی ته‌واوی "فایه‌ق مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم سه‌عید جه‌باری" به (فایه‌ق سه‌عید) ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی ١٩٦٠ له كه‌ركووك له دایك بووه. به‌هۆی كار و فه‌رمانبه‌رێتی باوكیه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ چه‌ندان شاری تر، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له شاره‌كانی ڕومادی و ناسریه و ئاماده‌یی له كه‌ركووك ته‌واو كردووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی به زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه و وه‌ك خۆی له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌ڵێ: "له‌ناو ئه‌و دارخورمایانهدا فێری زمانی نووسین و خوێندن بووه، ئه‌مه وای لێ كردم زۆربه‌ی جاره‌كان به زمانی عه‌ره‌بی بیر بكه‌مه‌وه نه‌ك كوردی".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بوو بواری په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵبژارد؟ دیسانه‌وه له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا هه‌ر خۆى وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "له ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ئاواره‌ییدا له عه‌ره‌بستان تووشی هه‌موو ئه‌و گرفتانه هاتم كه عه‌بدوڵا سه‌راج چیرۆكنووس له چیرۆكی "هه‌شت و نیوی به‌یانی، هه‌شت و نیوی ئێواره"دا نووسیبووی. له ماڵه‌وه "دار" بۆ من مانای دره‌خت بوو، به‌ڵام له قوتابخانه "دار" مانای ماڵی ده‌گه‌یاند.
زیاتر ده‌ڵێ، تاقه شت كه دڵی خۆش كردم ئه‌وه‌بوو مامۆستایه‌كی تا بڵێی قه‌ڵه‌و و خوێن شیرینمان له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییدا هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌و، قوتابخانه تا ئاستێك بۆ من جێیه‌كی خۆش بوو، ئه‌وه‌ش به‌دوور نازانم كه دواتریش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مامۆستایه بووبێت تا ئێسته‌یش قوتابخانه و زانكۆم به ئاستێكی سه‌یر خۆش ده‌وێت و ره‌نگه ئه‌مه‌ش وه‌ك فاكته‌رێك رۆڵی له‌وه‌دا هه‌بووبێت من وه‌ك پهروهردهناسێك كار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ بكه‌م".
له ساڵی ١٩٧٠دا ماڵی مامۆستا فایه‌ق دێته‌وه كه‌ركووك. له ٢٠٠١ به‌شی ئابووری زانكۆی موسته‌نسرییه له به‌غدا ته‌واو ده‌كات. دواتر كۆلیژی په‌روه‌رده له زانكۆی ستۆكهۆڵم ته‌واو ده‌كات. له دوای ئه‌وه‌وه وه‌ك نووسه‌رێكی چالاك له بواری په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ، خه‌ریكی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه و تا ئێسته چه‌ندان كتێبی به چاپ گه‌یاندووه و به‌شداری له چه‌ندان كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی له كوردستان و ئه‌وروپادا كردووه.
مامۆستا فایه‌ق سه‌عید یه‌كێك بووه له كادره په‌روه‌رده‌ییه چالاكه‌كانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی كه ساڵی ٢٠٠٧ ئه‌نجام درا و توێژینه‌وه‌یه‌كی ٣٦٠ لاپه‌ڕه‌یی پێشكه‌ش به كۆنگره كرد له‌باره‌ی واقیعی هه‌راسانكردن و توندوتیژی له‌ناو منداڵی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و، دیباتۆرێكی چالاكی بواری په‌روه‌رده‌یه و به به‌رده‌وامی له ڕێی نووسین و دیبه‌یته‌وه ئاماده‌یی له هه‌موو جۆره‌كانی میدیای بینراو، بیستراو و خوێنراودا هه‌یه. كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌یی كردووه و یه‌كه‌مین ڕه‌شنووسی (سیستمی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه‌كان)ی له ساڵی ٢٠٠٩دا نووسیوه.
به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌ی كۆنسترهكتیڤانهی ئاراسته‌ی ئه‌و سیستمه كردووه و بژارده و چاره‌سه‌ری بۆ گرفته‌كان خستووه‌ته ڕوو.
یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌وڵی داوه بڕوا به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بێنێت كه سیستمی په‌روه‌رده‌یی كوردستان بگۆڕێت. ساڵی ٢٠٠٤ یه‌كه‌مین كتێبی په‌روه‌رده‌یی به زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه. له‌و كتێبه‌دا ڕه‌خنه‌ی له سیستمی په‌روه‌رده‌یی گرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له پێنج بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخدا كردووه. دواتر چوار لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی چوار بابه‌ت یان به‌شی ئه‌و كتێبه كردووه. تا ئێسته سێ دانه‌یان وه‌ك كتێبی سه‌ربه‌خۆ له ساڵه‌كانی ٢٠٠٧، ٢٠١٥ و ٢٠١٩ بڵاو بوونه‌ته‌وه و دوا لێكۆڵینه‌وه‌شیان ئه‌مساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه.
چه‌ندان سیمینار، خول و وۆركشۆپی بۆ مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان و سوید ساز كردووه. ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كیی نووسینه‌كان و خوله‌كان بریتین له گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفیی فێرخواز، پیاده‌كردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخ، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ منداڵ و فێرخواز، داڕشتنی سیستمێكی هاوچه‌رخ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، نووسینه‌وه‌ی دۆكیومێنته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دیداكتیك و مێتۆدی هاوچه‌رخ بۆ مامۆستایان.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی نووسه‌ر:
1)حه‌وت رۆژ له‌گه‌ڵ قه‌ره‌داخیدا. ده‌زگای سه‌رده‌م ٢٠٠٢ (گفتوگۆ).
2)ژنان له‌ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی ژاپۆن، ئێران و كوردستان. گۆڤاری مه‌ده‌نییه‌ت، ٢٠٠٢ (لێكۆڵینه‌وه).
3)دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات. ده‌زگای سه‌رده‌م ٢٠٠٣ (لێكۆڵینه‌وه، وه‌رگێڕان له سویدییه‌وه).
4)پیاژێ و گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ. گۆڤاری سه‌رده‌م ٢٠٠٣ (لێكۆڵینه‌وه).
5)ڕۆڵی یاریكردن له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و بیركردنه‌وه‌دا. گۆڤاری ئاینده ٢٠٠٣ (لێكۆڵینه‌وه).
6)تێكشكانی به‌هاكانی خوێندكار. چاپخانه‌ی ره‌نج ٢٠٠٤ (لێكۆڵینه‌وه).
7)دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئێران. ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٤ (لێكۆڵینه‌وه، وه‌رگێڕان له سویدییه‌وه).
8)یه‌كه‌مین مامۆستا. ده‌زگای سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، ٢٠٠٥ (ڕۆمان، وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه).
9)هه‌راسانكردنی منداڵ له نێوان ماڵ و قوتابخانه‌دا. ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٧ (توێژینه‌وه).
10)قوتابخانه‌كان روویان له قیبله نییه. ده‌زگای ئاراس ٢٠٠٨ (گفتوگۆ).
11)سیستمی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، سیستمی قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ٢٠٠٩.
12)خۆكوژیی منداڵ. چاپخانه‌ی ره‌نج ٢٠١٠ (لێكۆڵینه‌وه).
13) سترهكتۆرهكانی بیركردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفیی خوێندكاران: شرۆڤه‌كردنی تیۆرییه‌كانی ژان پیاژێ. ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ٢٠١٥ (لێكۆڵینه‌وه).
14) هاوڕێیانی شه‌قامی جمهووری. كه‌ركووك ٢٠١٥ (كتێبێكی هاوبه‌ش).
15) په‌روه‌رده له تێهزرینی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسیدا. چاپخانه‌ی په‌نجه‌ره ٢٠١٥ (كتێبێكی هاوبه‌ش).
16) جه‌نگ و عه‌قڵانیبوونی منداڵی كۆرپه. گۆڤاری شیكار ٢٠١٥ (لێكۆڵینه‌وه).
17)پۆستتراومای منداڵان و جه‌نگ و تیرۆر. ده‌زگای ڕۆشنبیری مارگرێت ٢٠١٦ (لێكۆڵینه‌وه).
18)دیداكتیك: مۆدێل و مێتوده‌كانی وانه‌گوتنه‌وه. ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس ٢٠١٩ (لێكۆڵینه‌وه).
19)یه‌كه‌مین مامۆستا. چاپی دووه‌م، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، ٢٠١٩ (ڕۆمان، وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه).
20)تقییم المناهج الریازیه الكردیه فی مدارس غرب كردستان ٢٠١٦ (دراسه).
.........................................
سه‌رچاوه‌كان
١) كتێبی هاوڕێیانی شه‌قامی جمهووری/ ئاماده‌كردنی ئازاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د. كه‌ركووك 2015.
٢) كتێبی «باغی ئه‌زموون و گوڵی فێربوون». ئاماده‌كردنی عه‌بدوڵا سلێمان مه‌شخه‌ڵ 2013.
٣) سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی «فایه‌ق سه‌عید».
وشه/ ستار جه‌باری