باشترین ئاو، به‌پێی ستانداردی جیهانی، له‌ژێر گه‌وره‌ترین داری كوردستان هه‌ڵده‌قۆلێت له سنووری شاره‌دیێ "شێلادزێ"،
سه‌ر به شارۆكه‌ی "ئامێدی"یه.
له‌و ناوچه‌یه، كانیاوێك هه‌یه به‌ناوی "خاڵانه"،
له پشكنیندا له‌سه‌ر ڕێژه‌ی پاكی و سازگاری ئاوه‌كه به‌پێی ستانداردی جیهانی، دوو پله له ئاوی دڵوپێنڕاو پاكتره و بۆ
چه‌ندان نه‌خوشی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئاوه‌كه له‌ژێر
گه‌وره‌ترین داری كوردستان هه‌ڵده‌قۆلێت.
"عه‌بدولسه‌میع سدیق" هاووڵاتییه‌كی
ناوچه‌كه‌یه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و به‌رده‌وام له‌و ئاوه به‌كار ده‌هێنێت و به
"وشه"ی گوت: كانیاوی خاڵانه یه‌كێكه له پاكترین كانیاوه‌كانی
كوردستان و ساڵانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هاووڵاتی له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان
ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌ردانی ئه‌و كانیاوه‌یان كردووه و ئاوه‌كه‌یان
بردووه بۆ بابه‌تی ته‌ندروستی
به‌كارهێنڕاوه.
ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه ئه‌و ئاوه له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكیی ته‌ندروستی سه‌ر به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك، پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئاوه دوو
پله له ئاوی دلۆپێنڕاو پاكتره و بۆ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك گورچیله، برك، به‌ردی گورچیله و
هه‌وكردنه‌وه‌ی سییه‌كان، هه‌ناسه‌دان و چه‌ندان نه‌خۆشی تر باشه، به تایبه‌تی بۆ
منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان.
زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
نیگه‌رانی ئێمه و خه‌ڵكانی تره ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی ئوتومبێل ناگاته
سه‌ر ئه‌و كانیاوه، به‌ڵكو ده‌بێت به دووری 45 خوله‌ك به پێی بڕۆی بۆ سه‌ر ئه‌و كانیاوه،
به‌ڵام ئێمه وه‌ك هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، شاره‌زاین له چوون و هاتن و بۆ ئێمه ئاسانه تا ڕاده‌یه‌ك.
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن به ئاسانی بگه‌نه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه:
پێمان ده‌ڵێن به پاره ئاومان بۆ بێنن، ئه‌مه‌ش
شتێكی باشه بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كه.
"عه‌بدولخالق هلۆری" ئه‌ویش
هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌یه گوتی: به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی كه له به‌رده‌ستماندایه، ساڵانه
سه‌رووی چوار هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و كانیاوه ده‌كه‌ن و ئاوه‌كه‌ی
ده‌به‌ن و به‌كاری دێنن بۆ بابه‌تی ته‌ندروستی و به‌شێكی زۆریش له هاووڵاتییان، به مه‌به‌ستی
زۆربه‌كارهێنانی ئه‌و ئاوه، چه‌ندان شه‌و له‌وێ ده‌مێننه‌وه و ناگه‌رێنه‌وه تا هه‌ست به باشتربوونی ته‌ندروستیان
نه‌كه‌ن.
كانیاوی "خاڵانه" ده‌كه‌وێته سنووری
13 گوندی ده‌ڤه‌ری زێبار له شاره‌دیێ شێلادزێ و 200 كم له سه‌نته‌ری شاری
هه‌ولێر و 150 كم له سه‌نته‌ری شاری دهۆك دووره و زیادتر له 10 ئینجی ئاوی به به‌رده‌وامی
هه‌یه.
دكتوره "په‌رژین حه‌سه‌ن" پزیشكی ئه‌و
13 گونده‌یه، راده‌گه‌یه‌نێ كه ئاوی ئه‌و
كانیاوه 100% بو بابه‌تی ته‌ندروستی به‌كه‌ڵكه و به "وشه"ی گوت: ئه‌و
ئاوه به دووری چه‌ندان كیلۆ مه‌تر له قوڵایی ژێر زه‌وی دێته ده‌رێ و خۆمان چه‌ندان جار
تاقیمان كردووه‌ته‌وه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری