لە دهۆك 34 كەس گیانیان لە دەست دا

:: PM:12:19:08/06/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئاماری سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی راگەیاند، بەپێی ئامارەكە لە رۆژانی جەژن 34 كەس بە هۆكاری جۆراوجۆر گیانیان لە دەست داوە و هاوكات 264 منداڵ لە دایك بوون.

ئەمرۆ شەموو هەشتی ئایار، هەمزە رەزیكی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ‌لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 34 كەس بە هۆكار و رووداوی جیاواز گیانیان لەدەست داوە و 263 منداڵیش لە دایك بوون.

زیاتر روونی دەكاتەوە، 11 هەزار و 418 كەس لە رۆژانی جەژندا سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاكانی تەندروستی كردووە، 82 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون و 88 حاڵەتی سووتان تومار كراون، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆك 15 رووداوی ‌شەڕ تومار كراون، حاڵەتێكی كوشتن و یەك حاڵەتی خنكان تۆمار كراوە و كەسێكیش بەهۆی سووتانەوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی قسەی بەرپرسەكەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك 15 شوێنی جۆراوجۆر بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرجەكانی تەندروستی ئاگادار كراونەوە و سزا دراون.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری



وشە - هیدایه‌ت جان