مامۆستایەك لە حەوت نهۆمی شوقەیەكی سلێمانی كەوتە خوارەوە

:: PM:02:47:08/06/2019 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایەكی زانكۆ بە ڕەگەز بیانی لە حەوت نهۆمی شوقەیەكی سلێمانی دەكەوێتە خوارەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەعات یەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایەك لە نهۆمی حەوتەمی شوقەكانی "پاك ستی" لە سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

لە زانیارییەكان هاتووە، ئێستە ئەو مامۆستایە بە ئامبوڵانس گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەوڵی رزگاركردنی دەدرێت، هەروەها مامۆستاكە بە رەچەڵەك ژاپۆنییە و ناوی "پیتەر جۆن"ـە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریكییە و لە زانكۆی ئەمەریكی وانە دەڵێتەوە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە.

كۆمەڵگەی پاك ستی دەكەوێتە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و شوقەكانی بۆ كرێ‌ و فرۆشتنە.



وشە - رامیار جەواد