گووگڵ له ماركێته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا "گووگڵ پله‌ی ستۆر"دا ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه ده‌رباره‌ی 230 به‌رنامه‌ی ئه‌ندرۆید كه ده‌بنه هۆی تێكدانی سیستم و سووتانی مۆبایله‌كه‌ت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له 230 به‌رنامه‌ی ئه‌ندرۆید ده‌كات كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر مۆبایله زیرهكهكانتان و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ به فه‌رمی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر نزیكه‌ی 230 به‌رنامه كه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌كاری بهێنیت، جگه له‌وه‌یش سیستمه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تێكده‌دات مۆبایله‌كه‌ت خاو ده‌كاته‌وه.
به‌شێكیشیان ده‌بنه هۆی هاككردنی مۆبایله‌كان بۆیه گووگڵ لیستی ئه‌م به‌رنامانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئامۆژگاریمان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر یه‌كێكین له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و به‌رنامانه به‌كار ده‌هێنین، ئه‌وا پێویسته بیسڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بین له هه‌ر زیانێك.
به‌شێك له‌و به‌رنامه‌نه سیستمی رێكلامی "ئه‌ی دی"یان بۆ داناوه كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌ناو به‌رنامه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه و رێكلامت نیشان ده‌دات ئه‌مه یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی كه پێویسته بیسڕییه‌وه، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دروست ده‌كات.