له نوێترین ئه‌پده‌یتی به‌رنامه‌ی سناپچاتدا یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه ناوازه‌كان بۆ زیاد كرد كه له‌ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن یه‌كتر بانگێشت بكه‌ن بۆ گرووپ چات و به‌شێوه‌یه‌كی ڤیدیۆ یان نووسین قسه بكه‌ن.
له هه‌واڵێكی "
theverge" هاتووه كه سناپچات به‌بێ گوتنی هیچ شتێك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌لایه‌ن پشكنه‌ری ته‌كنه‌لۆجی "جه‌ین مانجن یانگ"ه‌وه ئاشكرا كراوه كه دوای ئه‌وه‌ی سناپچات له سیستمی ئای ئۆ ئێسدا نوێترین ئه‌پده‌یتی بۆ هات جه‌ین پشكنینێكی ته‌واوی بۆ سناپچات ئه‌نجام دا و توانی تایبه‌تمه‌ندی "بانگێشت" زیاد بكات.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو كه ده‌توانیت له‌ڕێی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه به‌كارهێنه‌رانی تر بانگێشت بكه‌یت بۆ ناو گرووپ چاتێك كه خۆت داتناوه و تێیدا ئه‌دمینی، جا ئه‌م بانگێشته‌یش له‌ڕێی "ناوی سناپچاته‌كه‌وه‌یه یان له‌ڕێی كات و شوێنه‌وه‌یه" ئه‌مه‌یش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه‌یه كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سناپچات ئه‌نجام ده‌درێ.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.