ڤیتامین دی تەمەنی نەخۆشانی شێرپەنجە درێژ دەكات

:: PM:05:29:08/06/2019 ‌

توێژینەوەیەكی ئەمەریكی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە تەواوكاری خۆراك ئەوانەی ڤیتامین (دی)یان تیادایە، رەنگە هۆكار بن بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە.

گۆڤاری "میدیكاڵ نیوز تودەی"ی زانستی لە زانكۆی میشیگانی ئەمەریكایی گواستەوە كە ئەو كەسانەی تەواوكاری خۆراكی وایان خواردووە كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی، بە رێژەی 13% كەمتر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە مردوون.

توێژەران داتاكانی 79 هەزار نەخۆشیان شی كردەوە كە ناوەندی تەمەنیان 67 ساڵ بووە و 78%ی ئەوان ژن بوونە، ماوەی چوار ساڵ چاودێری ئەوانیان كردووە و لەو ماوەیەشدا 10 تاقیكردنەوەیان ئەنجام داوە و بۆیان دەركەوتووە كە پێوەندییەكی گرنگ لەنێوان تەواوكاری خۆراك لەوانەی ڤیتامین دی لەخۆ دەگرن و دابەزینی رێژەی مرد بەهۆی شێرپەنجەوە تا رێژەی 13%هەیە. ئەوەش بە بەراورد بەوانەی چارەسەری تریان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەش پێوەندییەكی گەورە نەبوو لە نێوان خواردنی ئەو تەواوكارە خۆراكیانە و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە. 

رێكخراوی تەندروستی جیهان دەڵێت، شێرپەنجە دووەم هۆكاری سەرەكی مردنە لە جیهان و لە 2018دا 18 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە دنیا تۆمار كراوە و 9.6 ملیۆن كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە. لەوكاتەی دەتوانرێت ڤیتنامین دی لە خۆدانە بەر تیشكی خۆر و لە خۆراك و تەواوكارە خۆراكییەكان دەست بخرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل