كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا هه‌ستا به نمایشكردنی نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز به‌ناوی "هایلانده‌ر" كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی 2020 تۆیۆتا هایلانده‌ره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆیۆتا له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا نوێترین مۆدێلی "تۆیۆتا هایلانده‌ر"ی نمایش كرد كه وا بڕیاره ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه و دنیای پێ سه‌رسامكات.
تۆیۆتا ئه‌وه‌یشی گوتوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له جۆری مۆدێل به‌رزه قه‌باره گه‌وره‌كانه و دیزاینێكی ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ حه‌وت گێری به‌هێز و سیسته‌می چوار به چوار كه هێزێكی ناوازه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناوازه‌ترین دیزاینی بۆ دانراوه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی زۆر ڕاكێشاوه، جگه له‌وه كۆمپانیاكه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.