كۆمپانیای هواوی دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گهمارۆییهكی ته‌كنه‌لۆجی خرایه سه‌ر، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی وازیان له به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانی هواوی هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێسته كۆمپانیاكه‌ی ڕانه‌گرتووه له دروستكردنی مۆبایلی نوێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داه، ئه‌مرۆ شه‌موو هه‌شتی حووزهیران، كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Huawei Maimang 8" ه‌وه بڵاو كرده‌وه وه‌ك وڵامدانه‌وه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌مه‌ریكا كه به‌رهه‌مه‌كانی هواوی نه‌وه‌ستاون و هه‌ر له فرۆشتندا.
هواوی سه‌باره‌ت به تایبهتمهندییهكهیشی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن دیزاینێكی جوانه له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره به قه‌باره‌ی 6.21 ئینج و ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته و خێراییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی كه ئه‌ویش ئه‌ندرۆید نۆیه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.