به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
گشتى پۆلیسى دهۆك رای گەیاند، بكوژى سه‌ره‌كى كچه 10 ساڵانەكهى دهۆك گیرا، به‌پێى
زانیارییه‌كانى "وشه" ئەمڕۆ دانپێدانانى ئه‌و تاوانباره بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەم نۆی
حوزەیران، هێمن سلێمان به‌رپرسى راگه‌یاندنى بەڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى دهۆك
به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى دهۆك بكوژى سه‌ره‌كى
كچه 10 ساڵانەكهى گرت کە دۆینێ تەرمەکەی دۆزرابوویەوە.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، بكوژه‌كه دانى به تاوانهکەى ناوه و دواتر هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى چۆنیه‌تى
كوژارنى ئه‌و كچه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
به‌پێێ زانیارییه‌كانى
"وشه" ئەمڕۆ یه‌كشه‌م دانپێدانى ئه‌و تاوانبارە بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دۆزینەوەی تەرمی
دلینی تەمەن 10 ساڵان لە دهۆک، سەرجەم میدیا و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند و رێکخراو و دەزگەکانی پێوەندیدار بە مافی منداڵان لەسەر
ئەو تاوانە هاتنە جواب و داوای خێرا دۆزینەوە و سزادانی تاوانبارەکەیان کرد.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى