ده‌توانی له هه‌موو قۆناغێكی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌تدا چۆنت بوێت له‌گه‌ڵی قسه بكه‌یت، به‌ڵام ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی زۆر هه‌ستیاره و نابێ چه‌ند وشه‌یه‌ك هه‌یه به‌رانبه‌ری به‌كاری بهێنیت و ئاگات له ڕه‌فتاره‌كانت بێت كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 به سوودوه‌رگرتن له زانیاریی پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئامۆژگاریی دایك و باوكان ده‌كات كاتێك قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا ده‌كه‌ن، خۆیان له‌م هه‌ڵانه به‌دوور بگرن:
_ هه‌میشه به هه‌ڵه‌ی مه‌زانه و به ڕاستیشی مه‌زانه، سنوورێك بۆ هه‌ڵه و ڕاستییه‌كانی دانێ.
_ قسه‌ی پێ مه‌بڕه، ئه‌مه بێڕێزییه و له دوای تۆوه فێر ده‌بێت وات لێ بكاته‌وه.
_ كاتێك تووڕه‌یه له‌گه‌ڵی مه‌ڵێ.
_ زیاتر بهێڵه ئه‌و قسه بكات و تۆ گوێی لێ بگره.
_ كه قسه‌یه‌ك به بێ ویستی خۆی ده‌كات، سه‌رزه‌نشتی مه‌كه و تێبگه لێی.
_ كێشه‌كانی به‌رز بنرخێنه و هه‌وڵ بده بۆی چاره‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌رگیز مه‌ڵێ: "جا ئه‌وه كه‌ی كێشه‌یه؟".
_ هه‌تا توانات هه‌یه هاوڕێیه‌تی بكه، بهێڵه هه‌موو نهێنییه‌كانی خۆیت لا باس بكات.