زۆر كه‌س كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ له‌خۆیه‌وه نامه و چاته كۆنه‌كان ده‌سڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ده‌سڕیته‌وه و دووباره دایده‌نێیته‌وه، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت له‌مه ڕزگار بكه‌یت و به‌م ڕێیه نامه سڕاوه‌كانت بهێنیته‌وه.
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
techradar" ئه‌وه هاتووه كه چۆن ده‌توانیت نامه سڕاوه‌كانی واتس‌ئاپ بهێنیته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م كاره له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری ته‌كنیكی ته‌كنه‌لۆجی ئاشكرا كراوه و چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان هه‌یه پێویسته ئه‌نجامی بده‌یت.
ئه‌م كاره ده‌توانیت له‌ڕێی "باك ئه‌پكردنی چاته‌كانه‌وه" ئه‌نجام بده‌یت كه خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی نامه سڕاوه‌كانت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تا ده‌چیته "Settings دواتر Chats داده‌گریت و فایلێكی نوێت بۆ ده‌كاته‌وه له‌وێ Chat backup هه‌ڵده‌بژێریت" و دوای چه‌ند خوله‌كێك خۆی نامه سڕاوه‌كان ده‌هێنێته‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.