لیژنەیەكی پەرلەمان لەسەر "دلین" هاتنە دەنگ

:: PM:05:53:09/06/2019 ‌
لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كوشتنی كچە منداڵێك لە دهۆك راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و داوا دەكەن ڕێككاری یاسایی پێویست لەسەر ئەو دۆسیەیە بگیرێتە بەر.

لە چەند رۆژی رابردوو كچێكی تەمەن 10 ساڵان بەناوی "دلین وەلید" ون بوو، ئێوارەی دوێنێ تەرمەكەی لەنێو یەكێك لە باغەكانی سەنتەری شاری دهۆك دۆزرایەوە و ئەمرۆ پۆلیسی دهۆك ناسنامەی بكوژەكەی‌ ئاشكرا كرد و دەركەوت بكوژەكە هاوڕێی باوكی دلینە و هەوڵی داوە دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر.

لەوبارەیە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وێڕای بەتوندی سەركۆنەكردنی ئەو تاوانە و بەسزاگەیاندنی بكوژەكە، رای دەگەیەنێت: "كاركردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەھەموو شێوازەكانییەوە و نەھێشتنی كوشتن، كاری لە پێشینەی پەرلەمانی كوردستانە، پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسای شارستانی كە مافی مرۆڤ بپارێزێ و بە ناڕەوا دەستدرێژی نەكرێتە سەر مێینە و مناڵان پارێزراوبن، ئەركی لیژنەكە
دەبێت".

لیژنەكە دەڵێن، بەتوندی سەكۆنەی ئەو تاوانە گەورەیەی كە دەرهەق بە (دلین وەلید)، دانیشتووی شاری دھۆك ئەنجام دراوە دەكەین، دلین كچێكی تەمەن 10 ساڵان پاش ئەوەی بێسەروشوێن دەكرێ تەرمەكەی بەشێواوی دۆزرایەوە.

لیژنەكەی پەرلەمان دووپات دەكاتەوە كە دادگاكان یاسا سەروەر بكەن و رێكارە یاساییە پێویستەكان بگرنەبەر و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات و مافی مافخوراوانیش بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە. 

لێرە هەواڵێكی تر بە ناونیشانی" باوكی دلین: بکوژی کچەکەم هاوڕێ و هاوکارم بوو" بخوێننەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم