كۆمپانیاكان كێبەركێی دروستكردنی شوێنگرەوەی ڤیاگرا دەكەن

:: PM:07:48:09/06/2019 ‌

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتاهاتنی وادەی پێدانی مافی بەرهەمهێنان بۆ كۆمپانیای دروستكەری ڤیاگرا كە لە 1998 لەلایەن كۆمپانیای ڤایزەر هاتە داهێنان، ئێستە كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان كێبەركێ لەگەڵ كات دەكەن بۆ خستنەڕووی بەرهەمەكانیان لە بازاڕەكاندا، بەوەش باڵادەستیی ڤیاگرا بەسەر بازاڕەكان لە ماوەی ساڵانێك كۆتا پێ بێنن.

ئەو كۆمپانیایە دەرمانی ڤیاگرای بەر لە 21 ساڵ خستە بازاڕەوە كە زۆرترین فرۆشیاری هەبوو لە مێژوودا و لەو ماوەیەدا توانی ساڵانە نزیكەی دوو ملیار دۆلاری ئەمەریكایی دەرمان بفرۆشێت، بۆیە لە 2020 ئەو مافەی كۆتایی دێت بۆ ئەو دەرمانەی كە پیاوان بۆ چارەسەركردنی لاوازی رەقبوون بەكاری دێنن، بۆیە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو چەندان شوێنگرەوەی ڤیاگرا باسی لێوە دەكرێت، وەك رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی باسی دەكات.

لەو ناوەدا كۆمپانیایەكی بەریتانی دەرمانێكی نوێ و ركابەر بۆ ڤیاگرا پەرە پێ دەدات كە زۆرێك پێیان وایە پێش ڤیاگرا دەكەوێتەوە كاتێك كاریگەرییەكەی زووتر دیار دەكەوێت، بەڵام بۆ نیو سەعات بەردەوام دەبێت، كۆمپانیای "فۆتۆرا میدیكا" لە بەریتانیا سەرقاڵی تاقیكردنەوەی مارهەمێكن بەناوی (ئیرۆكسۆن)، كە بە شێوەیەكی خێراتر و كەمتر كاریگەری لابەلا بە بەراورد بە ڤیاگرا كار دەكات، بەڵام كاریگەرییەكەی ناگات بە ڤیاگرا.

لەوكاتەی زانایان لە بەریتانیا باس لە دەرمانێكی تر دەكەن كە زۆر لە ڤیاگرا دەچێت بەناوی (سیالیس)، بۆ لاوازیی سێكسی بەكار دێت كە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی دڵ دروست كراوە، كە كاتی زیاتری دەوێت بۆ كاركردن، بەڵام كاریگەرییەكەی زیاتر بەردەوام دەبێت بەپێچەوانەی ڤیاگرا و پێویستیشی بە رێنوێنی پزیشك هەیە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل