ئەگەر لەو كەسانە بووبیت كە پێت وابووە لە رێگەی خواردنی ڤیتامین دییەوە بتوانیت خۆت لە مەترسییەكانی توشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بپارێزیت، ئەوە كاتی هاتووە ئەو پێشبینییەت رابگریت، توێژینەوەیەكی نوێ دەریخست كە ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كەم ناكاتەوە.
بەپێی
نوێترین توێژینەوە لەوبارەوە وەرگرتنی رۆژانەی چوار هەزار یەكەی نێودەوڵەتی لە ڤیتامین دی كە گەورەترین بڕە بتوانرێت وەربگیرێت، بڕەكەی لە خوێندا زیاد دەبێت، بەڵام كاریگەری نییە بۆ سەر ئەگەری تووشبوون بە شەكرە بە بەراورد بەوانەی وەری ناگرن، چونكە دەركەوت لە دوای دوو ساڵ و نیو كە رێژەی بەشدارانی توێژینەوەكە لەوانەی ڤیتامینەكەیان خواردووە و تووشی شەكرە بوونەتەوە 9.4% بووە و ئەوانەشی نەیانخواردووە 10% بووە كە جیاوازییەكی زۆر كەمە.
لەوكاتەی هەموو بەشدارانی تاقیكردنەوەكە لەوانە بوون كە ئەگەری توشوبوونیان بە شەكرە 80% بووە، ئینستاسیۆس بیتاس سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە لەوبارەوە دەڵێت، ئەو 5%یەی سوودیان لە ڤیتامینەكە بینیوە، بەڵام پێویستە وریایی هەبێت و ئەوان پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیتامین دی نییە بۆ ئەو مەبەستە. دووپاتی كردەوە ئەو پەیامەی دەمانەوێت بیگەیەنین ئەوەیە كە هیچ دەرمانێكی سیحری بۆ شەكرە نییە و دابەزاندنی كێش و زیادكردنی چالاكی جەستەیی كاریگەرترین رێگەكانی خۆپارێزی لە شەكرە دەمێننەوە.