ئەنجامی لێكۆڵینەوە تازەكان، دەریانخستووە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی، زیان بە سپێرم (هۆڕمۆنی نێرینە) دەگەیەنێت.
گۆڤاری (ساینس)ـی زانستی، ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، بە هۆی بوونی مادەی كیمیایی ژەهراوی بە تامە جیاوازەكان لە نێو ئەو جگەرانەدا، زیان بە سپێرمی پیاو دەگەیەنێت.
هەروەك ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، كە جگەرەی ئەلیكترۆنی بە تامی دارچین، پیتداریی سپێرمی پیاوان كەم دەكاتەوە و جووڵەیشیان خاو دەكاتەوە.
ئەو لێكۆڵینەوەیە، سەرنجی خستووەتە سەر چۆنیەتیی كوشتنی ئەو خانانەی كە سپێرم بەرهەم دەهێنن، لەلایەن مادە كیمیایییەكانی ئەو جگەرە ئەلیكترۆنییانە.
دكتۆر هێلین ئۆنێل ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە وێرای ئەو كاریگەرییە، زیان لە ترشەڵۆچی ناوەكی نێو سپێریمیش دەدات، لەبەر ئەوە، دانانی ئەو جگەرە ئەلیكترۆنییانە، وەك جێگرەوەیەكی تەندروستی بۆ جگەرەكێشان، هەڵپەسێردرا.
بۆ زانین، ئەو جگەرە ئەلیكترۆنییانە، بە حەوت هەزار تامی جۆراوجۆر هەیە و بەناوبانگترینیان دارچین و گێلاسن.
هاوكات لە دروستكردنی ئەو جگەرە ئەلیكترۆنییانەدا، مادەی پرۆبیلین و گلیكۆلیش بەكار دێت، كە شلەیەكی هەڵبزڕكاوی بێ تامە.