له سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ته‌ناهی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر گرووپێكی عێراقی كه له ئه‌ڵمانیا به ناوی "سه‌لام 313" كاری مافیاییان ده‌كرد و به‌رپرسانی ئه‌و گرووپه و ئه‌ندامانیان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌وان سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین له عێراق و هه‌ر كه‌سێك دژی ئه‌و هێزه بێ و دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان بجووڵێته‌وه له هه‌ر كوێی دنیا بێ ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا سه‌لام 313 گرووپێكی ئاره‌زوومه‌ندی پێشبڕكێی ماتۆڕسوارییه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن، به‌ڵام به‌م دواییه تاوانه‌كانیان بۆ پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا بوو، كه چه‌ندان كرده‌ی ڕفاندن و بازرگانیكردن به مرۆڤ و بازرگانی به چه‌ك و ماده هۆشبه‌ره‌كانیان ئه‌نجام داوه، میدیاكانی ئه‌ڵمانیا به ڕوونی ئه‌و زانیارییانه‌یان له زاری ئه‌ندامه گیراوه‌كانی ئه‌و گرووپه بڵاو كرده‌وه.
مێژووی دروستبوونی ئه‌و گرووپه بۆ ساڵی 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌ره‌تا ئه‌وان سۆز و لایه‌نگری خۆیان بۆ هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام دووپات كرده‌وه، كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ر به ڕێبه‌ڕی ڕه‌وتی سه‌در "موقته‌دا سه‌در" بوو، ئه‌وان دواتر له گرووپی سه‌رایا سه‌لام جیابوونه‌ته‌وه و ناوی سه‌لامیان له‌خۆیان ناوه.
ژماره‌ی 313 كه دوای سه‌لام هاتووه و وه‌ك ناوی گرووپه‌كه دانراوه، بۆ ژماره‌ی یاوه‌رانی ئیمام مه‌هدی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ڕێبازی شیعه ئه‌و ئیمامه له كۆتایی ژیان ده‌رده‌كه‌وێت، كه باوه‌ڕ و بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی شیعه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م شیعه باوه‌ڕداره‌كانی دنیایش، ئیمانیان به‌و چیرۆكه هه‌یه.
له به‌یانی ڕۆژی 22ی ئایار/مایۆی 2018 پۆلیسی ویلایه‌تی باكوری ڕاین و ڤێستفالن ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه كرد و هه‌ڵمه‌ته‌كه هیچ ڕاگه‌یاندن و به‌رچاوڕوونییه‌كی پێشوه‌خته‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ خه‌ڵك و میدیاكان نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ستی پێكرد و زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تاوانكاره گیران.
داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه و پۆلیسی شاری ئێسن دووپاتیان كرده‌وه، كه سه‌دان له هێزه‌كانی پۆلیس له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شداربوون و خانووی گومانباران و كه‌سانی ئه‌ندام له‌و گرووپه‌یان له ئێسن و چه‌ندان شاری تر پشكنیوه.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له زاری پۆلیسی ئێسن گواستیانه‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دراوه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دواداچوون و چاودێری ئه‌و گرووپه بووه و پاش ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه كه به‌شێكیان له ده‌وروبه‌ری شاری كۆڵن و ناوچه‌ی رووری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ژیاون، زۆربه‌ی تاوانه‌كانیشیان له‌سه‌ر ساغ ببووه‌وه، وه‌كو ڕفاندن و بازرگانیكردن به مرۆڤ و بازرگانی به چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ر و دروستكردنی ناسنامه‌ی ساخته.
هه‌ڵمه‌ته جیا له ئێسن و كۆڵن، شاره‌كانی دویسبۆرگ و بۆن و هونكسه و زیگبۆرگ و دۆرتمۆند و كریفێلد و چه‌ندان شاری تری گرته‌وه، جیا له هێزه‌كانی پۆلیس، هێزی ته‌ناهی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا و لێكۆڵه‌ران له‌و هه‌ڵمه‌ته فره‌وانه به‌شداریان كرد، به گوێره‌ی زانیارییه ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به ته‌واوی ئامانجه‌كانی خۆی پێكا، به‌ڵگه‌ی زۆر كه‌وتنه ده‌ست پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی و جیا له‌وه‌یش به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه گیران.
گه‌نجێكی عێراقی به‌ناوی عه‌لی محه‌مه‌د كه ماوه‌ی سێ ساڵه له شاری هانۆڤه‌ری باكوری ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه له‌وباره‌وه زانیاری بڵاونه‌كراوه‌ی له‌باره‌ی گرووپی
سه‌لام 313 بۆ پێگه‌ی "أرفع صوتك" بڵاوكرده‌وه و گوتی، ئه‌و گرووپه زۆر به‌ناوبانگن لای زۆرێك له عێراقییه‌كان و كاریان ڕفاندنی خه‌ڵكه، ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌وروپا مافی په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی وه‌رده‌گرن و دواتر له به‌رانبه‌ر پاره ئازادیان ده‌كردن، جیا له‌وه‌یش بازرگانیان به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك كردووه.
زیاتر گوتی، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه نه‌یانشاردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان به‌شێكن و سه‌ر به هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لامن كه گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبییه و هه‌ڕه‌شه‌یان له هه‌ر كه‌سێك و پیاوێكی ئاینی ده‌كرد و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر كه ڕه‌خنه و هێرش بكاته سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
له پێگه‌ی یوتیوبی ئه‌و گرووپه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا چوار كه‌س ده‌رده‌كه‌ون كه له نێو ئۆتۆمبێلێك دانیشتوون و یه‌كێكیان خۆی به ئه‌بو مه‌هدی محه‌مه‌د ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ، به سه‌لامه‌تی گه‌یشتینه ئه‌ڵمانیا و له ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ ئه‌ڵمانیاوه هاتووین و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا تا هه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه له موقته‌دا سه‌در و حه‌شدی شه‌عبی بگرێ، تۆڵه‌ی لێ بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه ئامانج.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه له پێگه‌ی گرووپه‌كه له 2017 بڵاوكرایه‌وه، لێكۆڵه‌رانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه كرد و به وردی شوێنپێیان هه‌ڵگرتن و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وان ده‌ستیان تێوه‌گلاوه له كوشتنی خه‌ڵك و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌دان عێراقی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا، بۆیه دواجار ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت له دژیان كرد و توانیان زۆرێكیان بگرن و ئێسته‌یش گه‌ڕان به دوای ئه‌ندامانی تری ئه‌و گرووپه به‌رده‌وامی هه‌یه.