قایمقامیەتی هەولێر ئاشكرای دەكات، لیژنەكانمان توانیویانە دەست بەسەر جۆرە دەرمانێك و كەلوپەل و پێداویستی چاو و عەدەسەی ساختەدا بگرن كە ڕێ پێدراو نین.
ئەمڕۆ دووشەم 10ـی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی هەولێر هاتووە، لە هەڵمەتێكدا لە شەقامی پزیشكانی هەولێر ، بەپێی زانیاری پێشوەختە توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە (عەدەسە و پێداویستی چاو)ی ساختە لە جۆری (fresh look care all-in-one stolution ) لە كۆگایەكی چاویلكەسازانی شەقامی پزیشكان بگیرێت ، واتە ئەم جۆرە پێداویستییە لەلایەن كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕێ پێنەدراوە سەرەڕای دەستكاریكردنی بە لێدانی ڕێكەوت و لە كارتۆنكردنیان.
باس لەوەش كراوە، كۆگاكە داخرا و ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر، بەپێی یاسا كاردانەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت، هەروەها داوا لە سەرجەم ئەم كەسانە دەكەین هەركەسێك ئەو جۆرە پێداویستییانەیان لەم شوێنە كڕیوە، بیگەڕێننەوە كوالیتی كۆنتڕۆڵی دەرمان.