ئیمارات ستراتیجی نیشتمانی بۆ دابینكردنی باشترین ژیان بۆ هاووڵاتیانی راگەیاند كە ساڵی 2031 پێ بگات، ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی پۆڵینی پەیمانگەی جالوب بۆ باشترین ژیان، ئیمارات لە 10 وڵاتە پێشەنگەكە دایە.
ئەمڕۆ دووشەم 10ی حوزەیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات ستراتجی نیشتمانی باشترین ژیانی بۆ ساڵی 2013 راگەیاند، بە جۆرێك بەگوێرەی ستراتیجەكە دەبێت تا ساڵی 2013 ئیمارات بێتە ریزبەندی یەكەمی جیهانی بۆ باشترین ژیان لەسەر ئاستی دنیا كە پەیمانگەی جالوب لەسەر بنەمای 13 پێوەر ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ 160 وڵات دەكات.
ستراتیجی نیشتمانی ئیمارات سێ ئاستی سەرەكی دەگرێتەوە ئەوانیش تاك و كۆمەڵگە و دەوڵەت، ئەو سێ ئاستە سەرەكیەش دابەشی سەر 14 بەش و نۆ ئامانجی ستراتجی كراون كە چۆنیەتی ژیانی تاك ئامانجیەتی لە رێگەی هاندانیان بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شێوازە ژیانەی خۆیان دەیانەوێت دەستنیشانی بكەن لە رووی تەندروستی و چالاكی و باشتركردنی تەندروستی دەروونی و چۆنیەتی بیركردنەوەیەكی ئەرێنییانە وەك بنەمایەكی گرنگ بە پێشخستنی تواناكان بۆ ژیان.
بەشێكی تری ستراتیجییە نیشتمانیەكە لە رێگەی دەستپێشخەری دەبێت لە رێگەی باشتركردنی بەستنەوەی پەیوەندییە ئەلكترۆنییەكانی كۆمەڵ"ە لە خێزانەوە بۆ كۆمەڵگە و پاشان بۆ حكوومەت، هاندانی كۆمەڵگەی ئەلكترۆنی ئەرێنی بۆ رەخساندنی ژینگەیەكی زۆر باش بۆ خوێندن و كاركردن، هاوكات گرنگیدان بە بنەمای بەخشین و هاریكاری و هاوئاهەنگی و خزمەتی كۆمەڵایەتی و باشتركردنی چۆنیەتی ژیان لەناو شارەكان بە جۆرێك سەرنج راكێشیەكەی بەردەوامی هەبێت.
ستراتیجییە نیشتمانییەكەی
ئیمارات خۆی لە 90 دەستپێشخەری دەبینێتەوە لە زیاتر لە 40 سێكتەری جیاوازدا كە هەموویان ئەولەویەتن، لەوانە پێشخستنی روانگەی نیشتمانی بۆ باشترین ژیان بۆ ئەوەی یارمەتی حكوومەت بدات لە چۆنیەتی بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەت. لەمەدا حكوومەت هەڵدەستێ لە رێگەی ئەو روانگەیەوە چاودێری بەرزكردنەوەی ئاماژەكانی خۆشترین ژیان لە وڵات دەكات، بۆ ئەمەش بەشێوەی خولی راپۆرتی تایبەت بۆ حكوومەت بەرز دەكرێتەوە و خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی حكوومەت دەكرێتەوە و ئەكادیمای باشترین ژیان بۆ نەوەكانی داهاتوو دادەمەزرێت، لە پاڵ هەموو ئەوانەشدا ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ باشترین ژیان دادەمەزرێت كە ئەركی سەرشانی جێبەجێكردنی ستراتیجی نیشتمانی دەبێت بۆ دابینكردنی باشترین ژیان بۆ هاووڵاتیانی ئیماراتی.
جێی باسە پەیمانگەی جالۆب لە چوارچێوەی دەستنیشانكردنی 13 پێوەر بۆ خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری كە زۆرتر لكاون بە ژیانی هاووڵاتیان و دەوڵەت پێشكەشی دەكات، ساڵانە پۆڵینی 160 وڵات لە جیهان دەكات. لە دیارترین ئەو پێوەرانە ئەوانەن، خوێندن و ماڵبات، تەندروستی، كۆمەڵگە، كار، ئابووری، خۆراك و هەژاری، ژینگە و وزە، بەشداری كۆمەڵگە لە كاری هەرەوەزی، پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیا، سەروەری یاسا، دامەزراوەی ژێرخانی، هەڵسەنگاندنی تاكەكانی وڵات بۆ ژیان لە وڵاتەكەیان.