پاناسۆنیك دنیا تووشی شۆك دەكات


كۆمپانیای پانسۆنیكی تەكنۆلۆجی نموونەیەكی بۆ نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووەكان بەشێوەیەكی ورد و تەواو بە دیزاینێكی ناوازە خستە ڕوو، كە لە چوار شاشەی كۆمپیوتەر و تابڵێت بە كوالێتی 4K  و بە تایبەتمەندییە زیرەكەكان و تەكنیكی واقیعی جووڵاو كە بە جۆرێك لە نێوان ڕاستەقینە و خەیاڵ و گریمانە دادەنرێ، دەخاتە ڕوو.

ئەو ئۆتۆمبێلە پاناسۆنیك خودكارانە و بە بێ شوفێر دەتوانێ ڕێگە ببڕێ و هاوشێوەی ژوورێك بە پەردە داپۆشراوە و بە ژوورێكی پێشاندانی شاشە و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی بەكاربردن هەژمار دەكرێ، ئەو ئۆتۆمبێلە لە پێشانگەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەمساڵ لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمەریكا دەیخاتە ڕوو.

كۆمپانیاكە ئاشكرای كرد، ئامانجیان لە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا بۆ ئەوەیە سەرنشینانی چێژی زیاتر وەرگرن و بتوانن هەم ژوورەكەیان بگوازنەوە و هەم ئۆتۆمبێلیشیان هەبێت.

رۆبەرتۆ فیتشۆ بە "دەیلی مەیل"ی ڕاگەیاند، لە خستنەڕووی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ئەوروپا بۆ پێشانگەی لاس ڤێگاس كە ئامێر و ئۆتۆمبێلە پێشانگەكانی داهاتووی بە تەكنۆلۆجیای مۆدێرن تێیدا دەخرێتە ڕوو و ئەو ئۆتۆمبێلەش لەوێوە پێشان دەدرێت.

لە ناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەدا، چوار كۆمپیوتەری تابلۆیی تێدایە كە هەریەكە 20 بۆسە دەبن و لەگەڵ دیزاینی ئۆتۆمبێلە خودكارەكە بە تەواوی گونجێنراون.

ئاماژەی دا، لە نێو ئۆتۆمبێلەكە تەكنیكی داتا و زانیاری و سەلامەتی پێوەندییەكان و مێزێك و شوێنی چوار كەس دانراوە، هەروەها دۆخی كورسیی شوفێرەكە دەگۆڕدرێ بە پێچەوانەی ئاراستە و بۆ ئەوەی سەرنشینانی ڕووبەڕووی یەكتر لەسەر مێزی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دابنیشن.

لە ڕووی ئاسایش و سەلامەتییەوە هەموو ڕێوشوێنێكی بۆ گیراوەتەبەر و ئامێری ئاگەداركردنەوەی  دەرەكی تێدایە و لە هەموو نزیكبوونەوەی تەنێك ئاگەدارتان دەكاتەوە.

سەرچاوە/العربیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:04:28:09/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌