بەم خۆراكانە چارەسەری كەم خوێنی بكە

كەم خوێنی تووشی %25 دانیشتووانی دنیا دەبێت و زۆرێك لەو كەسانە ئاگادارن كە ئەم حاڵەتەیان هەیە، هەرچەندە كەم خوێنی بە نەخۆشییەكی كوشندە دانانرێت، بەڵام كار لە سەر ژیانی كەسەكان دروست دەكات. ئەو كەسانەی كە كەمخوێنن ئارەزووی خواردنیان كەمترە زیاتر بیر لە خواردنی ناتەندروست دەكەنەوە. ژنان زیاتر تووشی كەمخوێنی دەبنەوە بە بەراورد بە پیاوان.

زۆر كات كەم خوێنی بە حاڵەتێكی بۆماوەی دادەنرێت، بۆیە پێویستە بە شێوەیەكی دروست چارەسەری كەم خوێنی بكرێت ئەمانەیش چەند خۆراكێكن كە چارەسەری كەم خوێنی دەكەن بە شێوەیەكی تەندروست.

یەكەم: هەنار، پرە لە ئاسن و ئەو كانزایانەی تێدایە كە بەرهەمهێنانی خوێن باشتر دەكەن، سوودێكی تری هەنار ئەوەیە كە برێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە ئەم ڤیتامینە وا لە لەش دەكات كە برێكی زیاتر ئاسن بمژێت، دەتوانرێت بە شێوەی میوە یان شەربەت سوود لە هەنار وەربگیردرێت.

دووەم: سەوزە پڕ گەڵاكان، چارەسەرێكی تری سروشتی بۆ كەم خوێنی سەوزەیە، چونكە برێكی زۆر ترشی فۆلیك و ئاسنی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش. خواردنی كەلەرم چارەسەری كەم خوێنی دەكات و بەشێوەیەكی گشتی سەوزەكان برێكی باش ئاسن و ڤیتامین یی تێدایە.
سێیەم: جگەر، جگەر یەكێكە لە باشترین ئەو خۆراكانەی كە برێكی زۆر ئاسنی تێدایە لەگەڵ ڤیتامین و كانزاكان، ئەگەر تووشی كەم خوێنی بوویتەوە ئەوە باشتر وایە لەسەر ئەو لیستە خۆراكە برۆیت بۆ ئەوەی ئاسن و ڤیتامینی زیاتر بە لەش بگات.

چوارەم: چوكلێتی تاڵ، ئەگەر بتەوێت چارەسەری كەم خوێنی بكەین ئەوە پێویستە زیاتر شتی شیرین بخورێت، بەڵام خواردنی چوكلێتی تاڵ برێكی زۆر ئاسن بە لەش دەدات هەروەها پرۆبیۆتێكسێكی باشە بۆ ریخۆڵەكان.

پێنجەم: گۆشت، یەكێكی ترە لەو چارەسەرانەی كە بۆ كەم خوێنی بەكاردەهێنرێت گۆشە برێكی زۆر ئاسنی تێدایە، گۆشتی سوور سەرچاوەیەكی باشی ئاسنە. ئەگەر لەگەڵ سەوزە پر گەڵاكان و بەهێزكەری تردا بخورێت ئەوە بە شێوەیەكی خێرا رێگە لە كەم خوێنی دەگرێت.




وشە - ئاوات ئازاد


PM:03:48:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌