14 شێر له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی ناوچه‌یه‌كی باشووری ئه‌فریقا هه‌ڵاتن، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان به هاووڵاتییان دا و بارودۆخی مه‌ترسیداریان ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی كرووگه‌ری نیشتیمانیی له ناوچه‌ی لیمۆمبۆی باكووری باشووری ئه‌فریقا، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو 14 شێر هه‌ڵاتن.
پاسه‌وانانی باخچه ئاژه‌ڵانه‌كه دوای به‌شێك له شێره‌كان كه‌وتوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خێراییه‌كی زۆر زیاتر له هه‌شت كیلۆمه‌تریان بڕیوه، نه‌یانتوانیوه هه‌موویان بگرن.
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان داوایان له هاووڵاتییان كردووه ئه‌م ماوه‌یه زیاتر ئاگایان له خۆیان بێت و یارمه‌تیی پاسه‌وانان و پۆلیسی دارستان بده‌ن ئه‌و شێرانه بدۆزنه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له لیمۆمبۆ ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی دارستانی بۆ ئه‌و ناوچانه ناردووه كه شێره‌كان بۆی چوون، تا به زووترین كات كۆنترۆڵیان بكه‌ن و زیان به هیچ هاووڵاتییه‌ك نه‌گات.
گوته‌بێژێكی حكوومه‌تی ناوچه‌ی لیمۆمبۆ ده‌ڵێ: به‌ڵێن ده‌ده‌ین شێره‌كان بگرین و بیانگه‌ڕێنینه‌وه باخچه‌ی ئاژه‌ڵان.