كه‌ساییه‌تییه‌كی نه‌ناسراو كه له بواری دۆزینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه‌دا كار ده‌كات توانی یه‌كێك له كۆنترین و به‌نرخترین گه‌نجینه‌ی رۆمانییه‌كان بدۆزێته‌وه كه له به‌ریتانیا به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له دراوێكی كانزایی رۆمانی كۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م گه‌نجیینه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه ناوی خۆی بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه كه كاری رۆژانه‌ی گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه‌كاندایه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م دراوه كانزاییه به‌نرخه بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه دراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاشا ئه‌لیكتۆس كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوه‌كه‌یه، ئه‌و پاشایه به‌وه ناسراوه كه هه‌موو به‌ریتانییه‌كانی له وڵاتی رۆما كۆ كرده‌وه و ده‌ریكردن و رایگواستنه‌وه بۆ به‌ریتانیای ئێسته.
ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌یشی گوتوه كه سه‌ره‌تا ئه‌م دراوه‌ی دۆزییه‌وه وای زانیوه هه‌ر دراوێكی ئاساییه و ویستوویه‌تی به نرخێكی كه‌م بیگۆڕێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بردوویه‌تییه لای شاره‌زایان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م دراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 300 ساڵ پێش ئێسته و زیاتر له 550 هه‌زار پاوه‌ند ده‌كات له بازاڕه‌كانی به‌ریتانیادا.