جێف بیزۆس له نوێترین كاری‌دا دوو ده‌ستی رۆبۆتی دروست كرد كه له‌ڕێگای دوو ده‌ستكێشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك ده‌سته‌كانی خۆی كاریان پێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له دوو ده‌ستی رۆبۆتی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له كۆنفرانسی مارس له لاس ڤێگاس جێف بیزۆسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌مازۆن دوو ده‌ستی رۆبۆتی نمایش كرد كه خۆی له‌ڕێی ده‌ستكێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانییه‌وه كۆنترۆڵی ده‌كردن.
ئه‌م رۆبۆتانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه دروست كراون و هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له لاس ڤێگاس جێف خۆی نمایشی كردن و بوونه جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها ئه‌م دوو ده‌سته رۆبۆتییه وه‌ك ده‌سته‌كانی خۆت به‌كاریده‌هێنیت به‌ڵام له‌ڕووی هێزه‌وه زۆر له ده‌سته‌كانت به‌هێزترن.
جێفری پریستۆن، "جێف بیزۆس" له 12ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1964 له‌دایكبووه، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی "ئه‌مازۆن"ه، له ساڵی 1999 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم به كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ساڵ دیاری كرا، ئێسته جێف بیزۆس دۆڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیایه و به پله‌ی یه‌كه‌م دێ له دوای "بیڵ گه‌یتس" به پله‌ی دووه‌م دێت.