قژی چه‌ور، بێزاركه‌ره بۆ زۆر كه‌س، چونكه ناتوانی وه‌ك پێویست قژت دابهێنی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هه‌ڵوه‌رینی، به‌ڵام چۆن چاره ده‌كرێ؟.
توێژینه‌وه‌كان هه‌میشه دوا ده‌كه‌ن ڕوو له ڕێگه‌ی سرووشتی بكه‌ن و واز له‌و جوانكاری و خاوێنه‌كه‌وانه بێنین كه له ڕێگه‌ی ئاوێته‌بوونی كیمیاوییه‌وه دروست كراون، لێره‌شدا ڕێگه‌یه‌كی سرووشتی و ئاسانیان داناوه بۆ ئه‌وانه‌ی قژیان چه‌وره.
بۆ ئەو كەسانەی قژیان چەورە دەتوانن سركەی سێ‌و بەكاربهێنن بۆ ڕێكخستنی ژمارەی هایدرۆجینی پێستی سەر و ئەمەش ڕێگر دەبێت لەبەردەم دەردانی زەیت لە پێستی سەر. ئەگەر قژت چەورەو ئەوە باشتر وایە ئەم گیراوەیە بەكاربهێنیت بۆئەوەی خاوەنی قژێكی بریقەداربیت.
دوو بۆ سێ كەوچك سركەی سێ‌و تێكەڵاوی كوپێك ئاو بكە و بیدە لە پێستی سەرت و ماوەی چەند خولەكێك پێویستە ئەم گیراوەیە بەپێستی سەرەوە بمێنێتەوە، دواتر قژت بە ئاوی شلەتێن خاوێن بكەرەوە. لە هەفتەیەكدا دوو بۆ سێ جار ئەم گیراوەیە لە پێستی سەرت بدە.