ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌فه فڕۆشێك ئاشكرابوو كه گۆشتی قوتووی تێكه‌ڵ به گۆشتی فرێش كرد بوو، جێگاكه داخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
سیروان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به نوێنه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار له لیژنه‌ی چاودێری بازاڕی سه‌ر به لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى حوزه‌یران، یه‌كێك له دووكانه‌كانی له‌فه فڕۆشی له كه‌لار گیرا، به‌سه‌ر لووله‌یه‌ك له‌فه‌ی گه‌س كه گۆشتی قوتووی تێكه‌ڵ كراوه له‌لایه‌ن له‌فه فڕۆشهكهوه به له‌فه‌ی گۆشتی فرێش و سرووشتی فرۆشتوویه‌تی.
زیاتر گوتى، جگه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ جێگاكه داخراوه، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ به دواداچوون و دیاریكردنی سزای سه‌رپێچییه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌یشی خسته‌روو، ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه كه به‌كاری له‌و جۆر هه‌ستابێ و پێشتریش كاری نابه‌جێی ئه‌نجام داوه.
گههرمیان/ سه‌بری هۆرێنی