چین فڕۆكەیەكی دەگمەنی بە سەركەوتوویی تاقی كردەوە

:: PM:04:35:09/01/2017 ‌

چین سەركەوتوو بوو لە تاقیكردنەوەی فڕۆكەیەكی دەگمەن، كە تازە دایهێناوە و بە بزوێنەرێكی كارەبایی كار دەكات.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەم میدیاكانی چین بڵاویان كردووەتەوە، كە فڕۆكە نوێیەكە بە هۆی بزوێنەرێكی كارەبایییەوە كار دەكات، كە ئەویش بۆ كاركردن پێویستی تەنیا بە وزەی هایدرۆجین هەیە.

هەر بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە، لە شاری سینیانی هەرێمی لیاونینی ئەو وڵاتە، توانراوە بە سەركەوتوویی بەو فڕۆكەیە گەشتێكی ئەزموونی ئەنجام بدرێت.

لە هەواڵەكاندا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەو گەشتە ئەزموونییەی بە فڕۆكەكە ئەنجام دراوە، لە بەرزایی 320 مەترەوە بووە، هاوكات تایبەتمەندییەكی گرنگی ئەو فڕۆكەیە بریتییە لەوەی كە دۆستی ژینگەیە و پاشماوەی زیانبەخشی بۆ ژینگە زۆر نییە.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی