دۆڵی پارتۆنی گۆرانیبێژ ئاشكرای كردووه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ژنانی دنیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده ده‌ترسێ كه‌سێك له حاڵه‌تی له‌ناكاو به ناشرینی بیبینێت، پێش خه‌وتن مه‌كیاج ده‌كات.
ژن كاتێك له ماڵه‌كه‌ی یان هه‌ر شوێنێكی تر ده‌خه‌وێت، ڕووخساری پاك ده‌شوا و پشوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر تووشی ڕووداوێكی له‌ناكاویش بێت، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خووله‌ك بیری لێ ده‌كاته‌وه، پاراستن و ڕزگاركردنی گیانی خۆیه‌تی و گوێ به‌وه نادات شێوه‌ی چۆنه و چی له‌به‌ردایه.
به‌ڵام
دۆڵی پارتۆن (73 ساڵ) گۆرانیبێژی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ "نیویۆرك تایمز"ی ئاشكرا كرد، هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن مه‌كیاج ده‌كات، چونكه ده‌ترسێ له‌وه‌ی ئاگر له ماڵه‌كه‌ی به‌ربێت یان شتێكی له‌ناكاو ڕوو بدات و پێویست بكات له‌پڕ بڕواته ده‌ره‌وه و كه‌سێك به ناشرینینی بیبینێت، هه‌ر به تایبه‌تییش گوتی: نامه‌وێ ته‌نانه‌ت پیاوی ئاگركوژێنه‌وه‌ش به بێ مه‌كیاج بمبینێ.
پارتۆن ئاشكرای كرد، به‌یانیان كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ مه‌كیاجه‌كه‌ی ده‌شوات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ژنانی دنیایه و شانازییشی پێوه ده‌كات و گوتی: من مه‌كیاج له شه‌ودا ده‌كه‌م و له به‌یانیاندا ده‌یشۆم.
دۆڵی پارتۆن ژنه گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكییه و به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات جوان ده‌ركه‌وێت، هه‌ر بۆیه ساڵی پار له ته‌مه‌نی 72 ساڵییدا نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی كرد. ئه‌م ژنه ساڵی 1964 له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا كارل دینی ناسیوه و دوای دوو ساڵ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌وه ماوه‌ی 50 ساڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئاشكرای ده‌كات، له یه‌كه‌م نیگاوه عاشقی یه‌كتر بوون.