پزیشكێكی ڤێته‌رنه‌ری
ئاشكرای ده‌كات، له وه‌رزی هاویندا چوار نه‌خۆشی به‌هۆی ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه
بۆ مرۆڤ و هۆشداری ده‌دات له گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان كه هیچ چاودێرێكی ته‌ندروستی
و ڤێته‌رنه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه نییە.
ئەمڕۆ سێشەم 11ی حوزەیران، شاڵاو عارف پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری له سلێمانی
به "وشه"ی راگه‌یاند، له وه‌رزی هاویندا چوار نه‌خۆشی له ئاژه‌ڵاندا
بڵاو ده‌بنه‌وه و گه‌شه ده‌كەن، نه‌خۆشییه‌كانیش راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به
مرۆڤه‌وه هه‌یه و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ، ئه‌و نه‌خۆشیانه مه‌ترسیدارن و ئەگەر
مرۆڤ تووسیان بێت بەهۆیەوە تا ئاستی مردن دەچێت.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییە مه‌ترسیدارانه‌ی له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی گۆشتی
ئاژه‌ڵ بڵاو ده‌بێته‌وه، تای خوێنبه‌ربوونه، ساڵانه وه‌ك ستافی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری
كوشتارگه‌ی سلێمانی ڕێوشوێنی توند و پێویست ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی
گۆشته‌وه بڵاو نه‌بێته‌وه، یه‌كێك له نه‌خۆشیه‌كانی تر له‌مپیسكین دزیس ئه‌ویش
له ئاژه‌ڵدا هه‌یه و بڵاو ده‌بێته‌وه.
"نه‌خۆێشییه‌كی
تر له‌وانه كه پێوه‌ندی به ئاژه‌ڵ و مرۆڤ هه‌یه و به نه‌خۆشییه مرۆژه‌ڵییه‌كان
ناسراون نه‌خۆشییه‌كانی زه‌ردوییه و به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه ده‌كات و
جۆرێكی تری نه‌خۆشی برۆسێلا كه حه‌مه‌ی ماڵاتی پێده‌ڵێن به‌هۆی گۆشتی ئاژه‌ڵ و لە
رێگەی خوێنه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێنه‌وه و مه‌ترسیدارن" شاڵاو عارف وای گوت.
دووپاتی لەوەیش
کردەوە، ئه‌و گۆشتەی له سه‌ر شه‌قام و
جاده‌كان ده‌فرۆشرێت هیچ چاودێرێكی به‌سه‌ره‌وه نییه و به‌بێ پشكنین له‌لایه‌ن
ڤێته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ر ده‌بڕدرێت و ده‌فرۆشرێت، تكامان وایه هاووڵاتییان
له‌به‌ر چه‌ند هه‌زار دینارێكی كه‌م په‌نا نه‌به‌نه به‌ر كڕینی ئه‌و گۆشته و
خۆیان توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده نەكه‌ن.
ئه‌و پزیشكه‌ی ڤێته‌رنه‌ری
كه سه‌رپه‌رشتیاری كوشتارگه‌ی سلێمانییه دەڵێ، ئه‌و نه‌خۆشیانه ته‌نها له لایه‌ن
پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری به سه‌یركردنی ده‌ناسرێنه‌وه و كه‌سی ئاسایی ئه‌گه‌ر سه‌یری
ئه‌و گۆشته بكات هیچ هه‌ستی پێ ناكات و وا نازانێت كه نه‌خۆشی له گۆشتی ئاژه‌ڵه‌کەدا هه‌یه، هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه
له كاتێكی كه‌مدا كاریگه‌ری له له‌شی مرۆڤ به‌جێ ده‌هێڵن.
له سنوری شاری
سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار و له رێگای سلێمانی بۆ عه‌ربه‌ت
و سه‌یدسادق و هه‌له‌بجه یان له‌سه‌ر رێگای تاسلوجه و به دیاریكراویش له‌سه‌ر
رێگای قه‌ره‌داغ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گۆشت بێ چاودێری ڤێتەرنەری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
ده‌فرۆشرێت، هه‌رچه‌نده لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌رده‌وام ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و
گۆشت و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گرن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ
بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی