دادگه‌ی باڵای ئه‌مه‌ریكا، داوای گۆڕانكاری لهسهسهر دۆلار ڕه‌ت كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له بێبڕواكان بۆ دادگه‌ی به‌رز كردبووه‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ناوی خوا له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیموكراتی ناگونجێ.
ماڵپه‌ڕی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، پارێزه‌ری "مایكل نیودۆ" ئهتێستی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌وان دۆسیه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دادگه‌ی بالچای ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نووسراوه "In God We trust" واته متمانه‌مان به خوا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌لای بێبڕواكهوه دژی سیسته‌م و ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی بنیات نه‌دراوه.
دۆسییه‌ی مایكل نیودۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك بێبڕوای وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانی ده‌كرێ و پێیان وایه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆلاره‌یه، سووكایه‌تییه به بنه‌ماكانی ئه‌وان كه هیچ بڕوایه‌كیان نییه.
دادگه به‌بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك پێی ڕاگه‌یاندن، بابه‌تی له‌م جۆره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌بێ هێنانه‌وه‌ی پاساو ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و ناشمانه‌وێ جارێكی تر دۆسییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بخرێته دادگه‌وه.
بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1864 له سه‌رده‌می ئه‌براهام لینكۆڵن ئه‌و ڕسته‌یه خرایه سه‌ر داراوی ئاسنی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ند پوولێكی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته و له ساڵی 1955 خرایه سه‌ر دراوی كاغه‌زه‌وه.