سبەی مووچەی وەزارەتێك و كەمئەندامان دابەش دەكرێت

:: PM:02:46:11/06/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و كەمئەندامانی کوردستان بۆ مانگی ئادار دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاوی كردۆتەوە، سبەی چوارشەم مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

زیاتر ڕوونكراوەتەوە، سبەی مووچەی كەمئەندامانیش دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری پێش جەژن مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەی دابەش كرد بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2019.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد