وه‌ك ئاگه‌داركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سوپای ئێران، كه‌شتییه سه‌ربازییه ئه‌مه‌رییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو، سێ مووشه‌كیان ڕووه‌و به‌له‌مه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و سوپایه هاویشت.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بییه بڵاوی كرده‌وه كه دوێنێ یه‌كشه‌م، له به‌نده‌ری "هورموز" له كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه ئه‌مه‌ریكییه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دایه، هۆشداری داوه‌ته سێ به‌له‌می سه‌ر به سوپای پارسدارانی ئێران، چونكه به خێراییه‌كی زۆر ڕووه‌و كه‌شتییه‌كه ڕۆشتوون، هۆشدارییه‌كه‌ش بریتی بووه له هاویشتنی سێ مووشه‌كی بچووك به ڕوویاندا.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه له‌و به‌نداوه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، جموجۆڵ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌مجاره زیاتر له‌وانی پێشوو، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر چه‌ند جارێك حكوومه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو كه به‌نداوی هورموز داده‌خات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته ئازادیی جوڵه‌ی ئه‌و به‌نداوه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، چونكه باری نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا ڕۆشتووه.