كچه خوێندكارێكی بولگاریی بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕووخسار و جه‌سته‌ی خۆی بكات به بووكی باربی، له ماوه‌ی ساڵێكدا 15 نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی كرد.
ئه‌ندریا ئیڤانوڤا كچێكی 22 ساڵی بولگارییه و خوێندكاری زانكۆیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه عاشقی بووكی باربی بووه و حه‌زی كردووه خۆی بخاته سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و بووكه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 15 نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ئه‌نجام دا و شێوه‌ی ڕووخسار و جه‌سته‌ی به ته‌واویی شێواند.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه به میدیاكانی گوتووه: سه‌ره‌تا به نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئاوسانی لێو و سنگم ده‌ستم پێ كرد و دواتر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانم درێژه‌ی كێشا تا ئاوام لێ هات.
كاتێك وێنه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵك گاڵته‌یان پێی كردووه و به قاز ناویان بردووه، به‌ڵام ئه‌م كچه هیچ گوێی پێ نادات و شانازیی به‌م شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌كات، ده‌ڵێ ده‌بێ شێوه‌مان به‌و شێوه‌یه بێت كه خۆمان پێی ئاسووده‌ین نه‌وه‌ك خه‌ڵكی.