جۆرە قالۆنچەیەك خەڵكی ئامێدی هەراسان دەكات

:: PM:06:47:11/06/2019 ‌

جۆرە قالۆنچەیەكی ڕەش لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بە شێوازێكی زۆر بڵاو بووەتەوە و ئەوەیش هاووڵاتییانی سنوورەكەی هەراسان كردووە، ئەندازیارێكی كشتوكاڵ رادەگەیەنێت، وێڕای ئەوەی ئەو قاڵونچەیە بێزاركەرە، بەڵام سوودیشی هەیە.

 سوعاد عەلی كابانێكی ماڵە لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بە "وشە"ی راگەیاند، جۆرە قالۆنچەیەكی ڕەش بەناوی قاڵوجە لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بە شێوازێكی زۆر بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی بێزاری هاووڵاتییان.

لای خۆیەوە زووبێر حەسەن ئەندازیاری كشتوكاڵ لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو زیندەوەرە ناوی قاڵوجەیە و هیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ نیە، بەڵام زۆر بێزاركەرە.

زیاتر گوتی ئەو قالۆنچەیە سوودێكی زۆری بۆ كشتوكاڵ هەیە، هەموو ئەو زیندەوەرانە دەخوات كە دێنە نێو كشتوكاڵ و زیان بە چاندن دەگەیەنن، بەشێك لەو قالۆنچانە دوای بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەمرن و بەشێكی تر دەچنە ناوچە فێنك و مامناوەندەكان.

بەپێی قسەی ئەو ئەندازیارە ئەگەر ئەو قاڵۆنچانە بچنە نێو خواردن و خواردن، هەروەها بچنە نێو شوێنی نووستن ئەو كات زیانی بۆ مرۆڤ دەبێت، چونكە كاتێك دەمرێت ژەهراوییە، بویە پێویستە هاووڵاتیان وریای خۆیان بن.

شارۆكەی ئامێدی 70% ناوچەی شاخاوییە و بە یەكێك لە ناوچە فێنكەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت بە درێژایی وەرزی هاوین پلەكانی گەرما لەنێوان 25 بۆ 35 پلەی سیلێزدی دایە.

ئامێدی/ نەوزاد هلۆری




وشە - سه‌رخێڵ هاشم