وێنە.. لە هەولێر هاووڵاتییەك بە پێنج فیشەك كوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 11ی حوزەیران، لە فولكەی بازی سەر رێی مووسڵی لە شاری هەولێر، دوای دەمەقاڵی لەنێوان دوو شۆفێر هاووڵاتییەك كوژرا.

شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە بە "وشە"ی گوت، هاووڵاتییەك دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەی تووشی حاڵەتێكی پێكدادان بووە لەگەڵ شوفێرێكی تردا و دوای درووستبوونی كێشە لە نێوانیاندا، شوفێری ئۆتۆمبێلەكەی تر پێنج فیشەكی ناوە بەو هاووڵاتییەوە و كوشتوویەتی.

وەك شایەتحاڵەكە گوتی، دوای رووداوەكە تیمەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆسییە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كراوەتەوە. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆیش تەرمی ژنێك لە سۆران بە كوژراوی دۆزرایەوە و ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان ڕووداوەكانی كوشتن و رفاندن زیادی كردووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:07:38:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 4366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌