نەوژین خالید له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین میوزیك ڤیدیۆی بە ناوی " Let me love you" بڵاو کردەوە، ئه‌مه‌یش ده‌بێته دووه‌م به‌رهه‌مى به‌مشێوه‌یه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
نەوژین ئەم میوزیك ڤیدیۆیەی بە ڤیۆلین کەڤەرکردووە، کاری میکس و ماستەرینگ و ئەرێنجی لەلایەن تاریق خانەقینییەوە بۆ کراوە و خۆی بەرهەمهێنەری کارەکە بووە و لە شاری هەولێر کاری کلیپی بۆ کردووە.
نەوژین هەر لە منداڵییەوە ئاشنا و تێکەڵی میوزیك بووە، ساڵی 2005 دەستی بەکاری میوزیك کردووە لە گروپی پەپوولەکان، دواتر کە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشێوەیەکی ئەکادیمی دەستی بە میوزیك ژەنین کردووە، یەکەم کاری میوزیكی لە ساڵی 2018 تۆمار کردووە، ئێسته یه‌كێكه له میوزیكژه‌نه ناوداره لاوه‌كانى كورد.